٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگال.. بازگەكان كێشە دروست دەكه‌ن.. 30 بنكە ئامێری دەنگدانیان كار ناكات

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی لقی 17ی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، لە شنگال كێشەی زۆر لە دەنگدان هەیە و، لە بازگەكان كێشە بۆ دەنگدەران دروست دەكرێت و ژمارەیەكی زۆریش ئامێری دەنگدان كار ناكەن.

سەیدۆ چەتۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند: "ئاستەنگ و كێشەی زۆر لە سنووری شنگال بۆ دەنگده‌ران دروست كراوە، لەوانە لە بازگەكان ئەوانەی دەگەڕێنەوە، كێشەیان بۆ دروست دەكرێت و رێگا نادەن بگەڕێنەوە و پێیان دەڵێن، پێویستە كارتی بایۆمەتریت پێ بێت، لە كاتێكدا كارتی پێشوو كێشەی نییە و دروستە،‌ یا شوفێر خۆی لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگی داوە،‌ بەڵام ماڵ و خێزانەكەیان دەنگیان نەداوە،‌ بە ‌هۆكاری ئەوەی دەنگی داوە رێگای پێ نادرێت ماڵ و خێزانی خۆی بۆ شنگال ببات بۆ دەنگدان".

بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی لقی 17ی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان، باسی لە كێشەی دیكەش كرد و گوتی: "ئامێرێكی زۆری دەنگدان تا ئێستا كار ناكەن و، لە نزیكەی 30 بنكە پەیوەندیمان پێوە كراوە،‌ كە ئامێری دەنگدانیان كار ناكات، هەروەها هەندێك پێشمەرگەی سەر بە فەرماندەیی شنگالی سەر بە فەرماندە قاسم شەشۆ، كارتەكانیان بۆ دەنگدانی تایبەتە،‌ بەڵام رۆژی دەنگدانی تایبەت ناوەكانیان نەبوو و، كۆمسیۆن گوتیان بۆ رۆژی دەنگدانی گشتی دەنگ بدەن، ئەمڕۆ ناوەكانیان هەیە،‌ بەڵام رێگایان پێ نادەن دەنگی خۆیان بدەن".

ناوبراو زیاتر گوتی: "پەیوەندیمان بە كۆمسیۆنی نەینەواوە كردووە، پێمان دەڵێن چارەی دەكەین، ئێمەش چاوەڕوان دەكەین ئەو كێشانە چارە بكرێن، بۆ ئەوەی خەڵكی ئێمە لە مافی دەنگدان بێبەش نەبن".

دەشڵێ: "كۆی گشتیی دەنگدەران لە بازنەی سێیەم، 194 هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە،‌ كە دەنگی هەر چوار یەكەی ئیداریی شنگال و سنونێ و قەحتانیە و قەیرەوان لە خۆ دەگرێت".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار