سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ: پڕۆسەی دەنگدان لە زاخۆ بە هێمنی بەڕێوەدەچێت

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە یەکێ لە بنکەکانی دەنگدانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەنگی دا و، ڕایگەیاند، توانیان دەنگ بە کاندیدە ڕاستەقینەکانیان بدەن، بۆ ئەوەی ببنە نوێنەریان لە بەغدا.
گوهدار شێخۆ، ڕایگەیاند، داوا لە هەموو خەڵکی زاخۆ دەکەم، بەشداری پڕۆسەی دەنگدان بن و وەک مافێکی تایبەت خۆیان ئەدای بکەن، ئەوەشی خستەڕوو، کە لە زاخۆ، نزیکەی ٥٨ بنکەی دەنگدان هەن و، تا ئێستا هیچ کێشەییەکی تەکنیکی نەبووە، ئەگەر هەشبن کەمن و چارەکراون.
دەشڵێ، داوا لە نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین، هاوکاربن بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە.
کــاروان باعەدری




