٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری ناوخۆ دڵنیایی دەدات لە پاراستنی دەنگ و سندووقەکانی دەنگدان

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی رێکارەکانی کۆمیسیۆن رێگەپێدراوە دەنگدەرێک لەپێناو دەنگدان لە پارێزگایەکەوە بچێتە پاریزگایەکی دیکە و دەڵێت: "پێویستە دەنگدەر لەکاتی چوونی بۆ سنووری پارێزگایەکی دیکە کارتی دەنگدان لەگەڵ خۆی ببات بۆ ئەوەی لە بازگەکان یارمەتی بدرێت".

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دوای دەنگدان راگەیاند: هاوئاهەنگیی باشیان لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و کەرکووک هەیە بۆ ئەوەی ئەو دەنگدەرانەی لەو سنوورانە مافی دەنگدانیان هەیە بتوانن بگەڕێنەوە و بە ئاسانی دەنگی خۆیان بدەن.

سەبارەت بە چۆنیەتی پاراستن و گواستنەوەی سندووقەکانی دەنگدان لە دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، رێبەر ئەحمەد وەزیری، ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: "هێزەکانی پۆلیس ئەرکی پاراستنی دەنگ و سندووقەکانی دەنگدانیان پێسپێردراوە و هەروەها هەندیک هێزی دیکەمان شانبەشانی هێزەکانی پێشمەرگە ئەرکی گواستنەوەی سندووقەکانی دەنگیان پێسپێردراوە و بەپێی رێکار و داواکارییەکانی کۆمیسیۆن سندووقەکان دەگەیێنن بەو شوێنەی کۆمیسیۆن دەیەوێت".

وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە شاری هەولێر دەنگی دا، دڵنیایی دەدات لە پاراستنی دەنگ و سندووقەکانی دەنگدان.

هەواڵی پەیوەندیدار