به‌رده‌ڕه‌ش.. نزیكه‌ى 70 هه‌زار كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه... ده‌نگدان بێ كێشه به‌رێوه‌ده‌چێت

به‌رده‌ڕه‌ش-KDP.info- به‌رپرسى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ڵێ، پڕۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى زۆر به باشى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و، له ته‌واوى بنكه‌كان ئاماده‌كارى خۆیان به باشى كردووه.
شه‌هاب ئه‌حمه‌د به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان راگه‌یاند: "پڕۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى زۆر به باشى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له سەعات 7ەوە بنكه‌كه‌مان كراوه‌یه و پڕۆسه‌كه‌ش به باشى بەڕێوه‌ده‌چێت"
شه‌هاب ئه‌حمه‌د گوتیشى: "تا ئێستا كێشه‌ى وامان نییه، كه شایه‌نى باسكردن بێت، ته‌واوى بنكه‌كان كراوه‌ن و ئێمه‌ش ئاماده‌كارى خۆمان كردووه، له ئه‌گه‌ری هاتنه پێشه‌وه‌ى هه‌ر كێشه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى زوو چاره‌یان بكه‌ین، چونكه كاته‌كه تا سەعات شه‌شە و، هاووڵاتیان دەتوانن ده‌نگ بده‌ن، ئەوەش بۆ ئه‌وه‌ى كات له ده‌ست نه‌ڕوات و هاووڵاتى ئێمه بێ به‌ش نه‌بن له ده‌نگدان".
ناوبراو زیاتر گوتى: "67 هه‌زارو 719 كه‌س له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش مافى ده‌نگدانیان هه‌یه له ده‌نگدانى گشتى و به‌سه‌ر 21 بنكه‌ى ده‌نگدان دابه‌ش كراون".
نه‌شوان به‌رزنجى




