پارێزگاری هه‌ولێر: ده‌نگم به‌و لایه‌نه دا كه به‌رگریمان لێ ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ده‌نگی دا و گوتی، ئه‌مڕۆ ئه‌ركی نیشتمانیی خۆم جێبه‌جێ كرد و ده‌نگم به‌و لایه‌نه دا كه به‌رگریمان لێ ده‌كات.
پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی گوتی، تا ئێسته له پرۆسه‌ی ده‌نگدان له هه‌ولێر و پیرمام و خه‌بات، چه‌ند كێشه‌یه‌ك هه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن له‌سه‌ر هێڵین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و كێشانه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان له مافه‌كانیان بێبه‌ش بن و چاره‌سه‌ر ده‌كرێ.
پارێزگاری هه‌ولێر له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، لیژنه‌ی ته‌ناهیی پارێزگای هه‌ولێر، پلانی تۆكمه‌ی داناوه و بازاڕ و مۆڵه‌كانیش به داخراوی ده‌مێننه‌وه و هاتوچۆی نێوان شاره‌كانیش ئاساییه.




