نێچیرڤان بارزانی: په‌یامی من بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق په‌یامی ئاشتی و برایه‌تییه

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوای ده‌نگدانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی راییگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین بارودۆخی عێراق دوای هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و باشتر بچێ.
نێچیرڤان بارزانی هیوای خۆی پێشاندا كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به خێر بۆ عێراق كۆتایی بێت. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق گوتی، هیوادارم حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی داهاتوو چاره‌سه‌ری ته‌واوی كیشه‌كان بكات، چونكه گه‌لی عێراق پێویستی به‌وه هه‌یه بارودۆخی باشتر بكرێ.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه خۆشحاڵم یه‌كه‌م كه‌س بووم ده‌نگمدا و په‌یامی من بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق په‌یامی ئاشتی و برایه‌تییه و ده‌بێت دۆخی عێراق به‌ره‌و باشتر ببه‌ین.
له پرسیارێكی تر بۆ یه‌كڕیزی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێم هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ یه‌كڕیزی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بانگێشت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین به چ شێوه‌یه‌ك به‌شداری حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌كه‌ین.




