٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەمید دلێر: هەموو ڕێوشوێنێکی ئەمنی گیراوەتە بەر

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، هەموو ڕێوشوێنێکی ئەمنییان بۆ هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گرتووەتەتە بەر.

عەمید (دلێر نەجاڕ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، هەڵبژاردنی تایبەت بە هێزە ئەمنییەکان بێ گرفت و له کەشێکی ئارامدا بەڕێوەچووە و سبەینێش کە دەنگدانی گشتییە، هەموو ڕێوشوێنێکی ئەمنی بۆ پاراستنی بنکەکانی دەنگدان و سندووقەکانی دەنگدان و کارمەندان و چاودێرانی بیانی و ناوخۆیی و یو ئێن و چاودێرانی کۆمکاری عەرەبی گیراوەتە بەر.

نەجاڕ گوتیشی، دڵنیاییش دەدەینە هاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست کە سەر و ماڵیان پارێزراوە و لە کەشێکی ئارامدا دەنگی خۆیان دەدەن و لە 6ی مانگیشەوە تەواوی هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان تا ئەو کاتەی سندووقەکانی دەنگدان بۆ شوێنی خۆیان دەگوازرێنەوە.

 

ئومێد بابان

هەواڵی پەیوەندیدار