٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممە ٢٠٢١/١٠/١١ کردە پشووی فەرمی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info-ڕۆژی دووشەممە پشوی فەرمی دەبێت لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێم بەھۆی بەشداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان لە رۆژی دەنگدان بۆ پاراستنی ئارامی بنکەکانی دەنگدان و مانەوەی ژمارەیەک لە فەرمانبەران لەسەر سندووقەکانی دەنگدان تا ئەو کاتەی دەنگەکان جیا دەکرێنەوە و رۆشتنی دەنگدەرێکی زۆر بۆ دەرەوەی شارەکانیان بۆ دەنگدان، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/١٠/١١ لە پاڵ رۆژی یەکشەممە ٢٠٢١/١٠/١٠ بکاتە پشووی فەرمی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان

٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار