٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info-مەسرور بارزانی سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات لەبەرامبەر بەشداریکردنی چالاکیان لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆدا بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی پەرلەمانی عێراق. 

ئەمڕۆ هەینی 8-10-2021 و دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد .

مەسرور بارزانی لە تویتەکەیدا دەڵێت، "سوپاسی ھەموو دەزگا ئەمنییە قارەمانەکانمان دەکەم بۆ بەشداریکردنی بەهێزیان له‌ ده‌نگدانی ئەمڕۆ لە سەرانسەری کوردستان. سوپاسیان دەکەم بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە پاراستنی کۆمەڵگە. متمانەی تەواوم بە تواناکانیان هەیە بۆ پاراستنی دەنگدەران لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی له‌ ڕۆژی یەکشەممە". 

هەواڵی پەیوەندیدار