٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدێکی پارتی: ڕێبواری ڕێبازی بارزانی و پارێزەری دەنگ و ڕەنگی پێکھاتە و چینوتوێژەکانی کوردستان دەبم

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- سیپان شێروانی، کاندیدی ژمارەی ٢٥ی پارتی لە بازنەی یەکی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتی: "ڕوو لە ھاوڕێ و دۆست و خزم و ھاونیشتمانییانی ئازیزی سنووری بازنەی یەکی هەولێر دەکەم و پێیان دەڵێم، دڵسۆزانی ڕەسەنی پارتی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی، سوپاسێکی بێپایان و گەرم لە یەکە بە یەکەتان دەکەم کە پێشوازیتان لە کارنامەی پارتی و ئێمە وەک کاندیدی ژمارە ٢٥ کرد.''

سیپان شێروانی دەنگدەرانی لەوە دڵنیا کردەوە کە لە پەرلەمانی عێراق، ''ڕێبوارێکی ڕێبازی بارزانی و پێشمەرگەیەکی پارێزەری بەرژەوەندیی کوردستان و دەنگ و ڕەنگی تەواوی پێکھاتە و چینوتوێژەکانی کوردستان، بەتایبەت فەرمانبەران، ھەژاران، کاسبکاران، پێشمەرگە و خانەوادەی شەھید و ئەنفالکراوان، ئاوارە و زیان لێکەوتووانی ھەرێم دەبم.''

کاندیدەکەی پارتی داواشی لە هاووڵاتییان کرد کە ''بەبێ دوودڵی متمانەمان پێ ببەخشن و لە ١٠ی ١٠ کاندیدی خۆتان، ژمارە ٢٥ ھەڵبژێرن، بەڵێن بێت دەنگی ئێوە ئەمانەت بێت و بەوپەڕی دلسۆزییەوە نوێنەرایەتیتان بکەم و خۆم شەرمەزاری ئێوە ناکەم، منەتباری تاک بە تاکی دەنگەکانتانم.''

سیپان شێروانی ڕوونیشی کردەوە: "پەنا بەخوا ڕۆژی دەنگدان دەکەینە ڕۆژی سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، ئەوەی جێی ئومێدە بۆ ئێمە وەک کاندید و نوێنەری پارتی، پاڵپشتیی سەرۆک و میللەت دوای وەرگرتنی متمانە ھانمان دەدات، زۆرترین ھەوڵ بۆ چارەسەرکردنی پرسە ھەڵواسراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بدەین و بەپێی دەستووری ھەمیشەییی عێراق مافەکانمان زامن بکەین.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار