لەیلا ئەکرەم: دەنگ بە پارتی بدەن، پارتی ھیوایە

هەولێر -KDP.info- لەیلا ئەکرەم، کاندیدی ژمارە ٢٧ی پارتی لە بازنەی سێی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "داوا لە دەنگدەرانی سنووری بازنەی سێی ھەولێر دەکەم کە ڕۆژی دەنگدان، پارتی ھەڵبژێرن، لەبەر ئەوەی پارتی واتە ھیوا، ھەڵبژاردنی پارتی بە مانای ئەوەیە کە بۆ قۆناغی داھاتوو ھەرێمی کوردستان لە دەستێکی ئەمنیدا دەبێت و لە بەغداش زۆرترین بەرگری لە مافە دەستوورییەکان دەکەین، پارتی چۆن لە ڕابردوودا جێگەی ھیوا و ئومێدی گەلێک بووە، لە داھاتووشدا ھەر ئەو پارتییە پێشڕەو دەبێت بۆ پاراستن و زامنی مافەکانی خەڵکی کوردستان.''
لەیلا ئەکرەم گوتیشی: "متمانەدان بە کاندیدانی پارتی، ئەرکی سەرشانی ئێمە قورس دەکات بۆ ئەوەی زۆرترین کار بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بکەین، سروشتی پارتی لە دامەزراندنییەوە ھەر ئەوە بووە کە خزمەت بکات و خەڵکی ناو پارتی باش ئەو ڕاستییە دەزانن کە چەند پێگەت لەناو پارتیدا، یان وەک نوێنەرایەتیی پارتی بەرزتر و گرنگتر بێت، ئەوەندە ئەرکت قورستر دەبێت و، ئێمە دەمانەوێت ئەو ئەرکە پیرۆزە بگرینە بەر و درێغی ناکەین لە خەباتی کوردایەتی.''
قائید میرۆ




