لە سلێمانى ڕێژه‌ى ده‌نگدانی تایبەت ٧٠٪ بووه

سلێمانی -KDP.info- به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان له سلێمانى ده‌ڵێت: "له پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌تدا له کۆى ٨٤ هەزار و ٧٧٥ کەسی هێزه ئه‌منییه‌کان، نزیکەی ٦٠ هه‌زار که‌س ده‌نگیان داوه که ده‌کاته ٧٠٪ی ڕێژه‌ی گشتیى ده‌نگه‌کان".
ڕزگار ئه‌ژى گۆران، به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى له سلێمانی، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "به‌هۆى بوونى گرفتى ته‌کنیکى و خاویی به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌کەوە له سه‌ره‌تادا کێشه بۆ به‌شێک له هێزه ئه‌منییه‌کان پەیدا بوو، پرۆسه‌ى وردبینیى ناوه‌کان و خوێندنه‌وه‌ى هێواشی ناوى ده‌نگده‌ران له‌لایه‌ن جیهازى ده‌نگدانەوە وای کرد کە لۆدێکى زۆر له‌سه‌ر ناوه‌نده‌کان هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ى ئێمه تێبینیمان کرد پرۆسه‌که به شێوه‌یه‌کى گشتى له پارێزگاى سلێمانى به‌ئاسایى به‌ڕێوه چوو".
گوتیشى: "به‌پێى دواین ئاماری دواى داخستنى سندووقه‌کانى ده‌نگدان لە کاتژمێر ٦ی ئێواره، له کۆى ٨٤ هه‌زار و ٧٧٥ که‌سی هێزه ئه‌منییه‌کانى که مافى ده‌نگدانیان هه‌بوو، ٥٩ بۆ ٦٠ هه‌زار که‌س ده‌نگیان داوه، ئەوەش ده‌کاته ٧٠٪ی ڕێژه‌که".
ڕوونیشى کرده‌وه: ''له‌گەڵ ئه‌وه‌ش که‌سانێک له هێزه ئه‌منییه‌کان به‌هۆى نه‌خوێندنه‌وه‌ى ناوه‌کانیانەوە نه‌یانتوانی ده‌نگ بده‌ن".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




