دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی: لە کەرکووک پێشێلکاری ھەبووە
__2021_10_08_h19m26s30__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info- ئەمڕۆ دوای کۆتاییھاتنی دەنگدانی تایبەت دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی ئاشکرای کرد، لە کەرکووک پێشێلکاری تۆمار کراوە و بەرپرسی یاساییی ھەڵبژاردنی پارتییش دەڵێت، ''کۆمسیۆن لە پێشێلکارییەکان ئاگادار دەکەینەوە.''
ھاوار محەمەد، بەرپرسی یاساییی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە کەرکووک بۆ پارتی دڵخۆشکەرە، سەرەڕای ئەو پێشێلکارییانەی تۆمار کراون، چونکە ژمارەیەک خروقات ھەبووە لە سنووری کەرکووک، بەتایبەتی لە شارەدێی پردێی سەر بە کەرکووک و، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە پێشێلکارییەکانی کەرکووک و ناوچەکانی دیکە ئاگادار دەکەینەوە.''
ھاوار محەمەد گوتیشی: "ئێمە چاوەڕێی سەرکەوتنی مەزنین لە کوردستان، بەڵام ئومێدی زۆریشمان بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی کەرکووک ھەیە لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی و سەرکەوتنی ھەردوو کاندیدی پارتی لە سنووری پارێزگای کەرکووک.''
قائید میرۆ




