٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لاوانی کەرکووک: دەنگدان بە پارتی، دەنگدانە بە شکۆی نەتەوەیەک

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -KDP.info- لاوانی کەرکووک ڕۆژی دەنگدان دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەن، لاوێکی کەرکووکیش دەڵێت، دەنگدان بە پارتی، دەنگدانە بە شکۆی نەتەوەیەک.

سەلمان قادر، لاوێکی شاری کەرکووکە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دەنگدان بە پارتی، دەنگدانە بە شکۆی نەتەوەیەک، ئێمەی لاوانی کەرکووک دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەین، چونکە تەنها پارتییە بەرگری لە کەرکووک دەکات و دڵنیام سەرکەوتن هەر بۆ پارتی و کاندیدانی پارتییە.''

هاوڕێ نایف، دەنگدەرێکی شاری کەرکووکە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "لەبەر ئەوە دەنگ بە پارتی دەدەم، چونکە پارتی بەردەوام لە خەمی ڕەوشی کەرکووکدایە و سەلماندوویەتی کە کەرکووک شارێکی کوردستانییە و، ئێمەی کەرکووکی ڕۆژی دەنگدان هەڵوێستەکانی پارتی لەبیر ناکەین.''

حەسیبە عادلیش بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەنگم بۆ ئەو حزب و سەرۆکەیە کە شۆڕشێکی لەسەر کەرکووک داناوە و ئامادە نییە مساوەمە لەسەر کوردستانیەتیی کەرکووک بکات، ئەویش پارتییە، بڕیا پارتی لە کەرکووک کاندیدی زیاتری هەبوایە، بۆ ئەوەی زیاتر بەرگری لە کەرکووک بکات.''

"قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار