٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئامانج مەحموود: سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنی هەموو کوردە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ئامانج مەحموود، کاندیدی ژمارە 23ی پارتی لە بازنەی دووی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "من کاندیدی پارتیم لە بازنەی دووی هەولێر، داوا لە دەنگدەرانی سنووری بازنەکەم دەکەم ڕۆژی یەکشەممە پێشمەرگەی سەرخستنی پارتی بن و نەهێڵن پارتی لە هێزی یەکەم کەمتر کورسی و دەنگ بەدەست بێنێت.''

ئامانج مەحموود ڕوونی کردەوە: "ئێمە کاندیدی پارتیین و هەموو جیهان دەزانێت پارتی، واتا خزمەتکردن، لەبەر ئەوەش ئەگەر متمانە بدەنە ئێمە، ئەوە گومانی تێدا نییە نوێنەرانی پارتی ئەو ئەمانەتە گەورەیە پشتگوێ ناخەن و هەموو توانای خۆم بۆ بەرژەوەندیی گشتی بەکار دێنم، بەتایبەتی خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق زۆر کێشە یەکلا دەکاتەوە، سەرکەوتنی پارتی تەنها سەرکەوتنی حزبێک نییە، بەڵکوو سەرکەوتنی میللەتی کوردە.''

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار