٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەنگدەرانی ئافرەت: بۆ گرەوەکەی نێچیرڤان بارزانی ئامادەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەنگدەرانی ئافرەت کار بۆ جێبەجێکردنی گرەوەکەی جێگری سەرۆکی پارتی دەکەن و دەڵێن، ڕۆژی یەکشەممە پێش کاک نێچیرڤان لەسەر سندووقەکانی دەنگدان ئامادە دەبن.

بنار قەرەنی، دەنگدەرێکی ئافرەتی شاری هەولێرە و بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، گرەوەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ کورد و کوردستانە و ئەوە دەسەلمێنێت کە کورد هەمیشە ستەمی لێ کراوە، بۆیە لە کاتژمێر 7ی بەیانی، پێش هەموو هاووڵاتییان دەنگ دەدات بە پارتی دیموکراتی کوردستان و دەشڵێت: گرەوەکە  هەموو دەنگدەران ڕادەسپێرێت بۆ سەر سندووقی دەنگدان، تاکوو لەم ڕۆژە پرشنگدارەدا ئەو دەرفەتە بقۆزینەوە کە هەموو جیهان چاوی لەسەرمانە و بۆ دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادە بن، ئەم ڕۆژە بە ڕۆژێکی گرنگ و تاقیکردنەوەی کورد دانراوە، ''منیش وەکوو کادرێکی دڵسۆز و چالاک گرەوەکەی خۆم دەسەلمێنم کە کوردم و دەروێشی بارزانی و نەوەی بارزانیم.''

ئیمان گەردیش بڕیاری داوە گرەوەکەی بباتەوە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "کاتژمێر حەوتی تەواو من لەسەر سندووقی دەنگدان ئامادەم و پابەندی گرەوەکەی جێگری سەرۆک دەبم، تا بزانن خەڵکی دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی ماوە و پابەندی هەموو گرەوێکە.''

لەیلا عەبدولڕەزاق، دەنگدەرێکی دیکەیە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەبێ گرەو هەموو هەڵبژاردنێک من ئامادە بوومە دەنگ بە پارتی بدەم و ئەم جارەش بە جلوبەرگی کوردییەوە وەک جەژن دەچمە بنکەی دەنگدان و گرەوەکەش هەر خۆم دەیبەمەوە.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار