کاندیدێکی پارتی لە مووسڵ: نایەڵین هیچی تر تەعدا لە خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان بکرێت

مووسڵ -KDP.info- کاندیدی ژمارە ٢٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی چواری پارێزگای مووسڵ کە ھەرسێ قەزای تەلەعفەر و زوممار و عەیازییە دەگرێتەوە، گوتی: ''ئێمە بچینە بەغدا کار دەکەین بۆ ئەوەی هیچی تر تەعدا لە نەتەوە و پێکھاتەکان نەکرێت و بەئازادانە بژین و خزمەتگوزارییان پێشکەش بکرێت.''
ئیبراھیم قەبۆ، کاندیدی ژمارە ٢٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی چواری پارێزگای مووسڵ کە ھەرسێ قەزای تەلەعفەر و زوممار و عەیازییە دەگرێتەوە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''مەبەستی ئێمە لە چوون بۆ بەغدا ئەوەیە کە بچین خزمەتی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان بکەین بەبێ جیاوازی، جا ھەر پێکھاتە و نەتەوەیەک بێت.''
ئیبراھیم قەبۆ گوتیشی: ''دەمانەوێت بچینە بەغدا بۆ ئەوەی ڕێگری بکەین هیچی تر تەعدا لە خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان نەکرێت.''
بڵند ئیبراھیم




