لە بەغدا کورد و عەرەب دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن
__2021_10_08_h17m30s7__ER.jpg)
بەغدا-KDP.info- کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەڵێت، خەڵکی بەغدا چاویان لە پارتی دیموکراتی کوردستانە خزمەتیان بکات، چونکە دەبینن ھەرێمی کوردستان شوێنی پێکەوەژیانە و دەیانەوێت ئەو دۆخە لە بەغداش هەبێت.
جاسم محەمەد، کاندیدی ژمارە ٥٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی شەشی بەغدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''خەڵکی بەغدا دەزانن پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە بەبێ جیاوازی، پاڵپشتی لە ھەموو پێکھاتە و نەتەوەکان دەکات و ھەرێمی کوردستان شوێنی پێکەوەژیانی ھەموو پێکھاتەکانە، بۆیە پاڵپشتی لە ئێمە دەکەن و دەزانن ئێمە دەبینە نوێنەری ڕاستەقینەی ئەوان.''
جاسم محەمەد گوتیشی: ''جەماوەرێکی زۆری عەرەبمان ھەیە و ئەوانیش بڕیاریان داوە لە ھەر بازنەیەک کاندیدی پارتی ھەبێت دەنگی پێ بدەن، ئەمەش شانازییە بۆ ئێمە و دەرخەری ئەوەیە کە پارتی حزبێکی نەتەوەیییە و خزمەتی خەڵک دەکات.''
بڵند ئیبراھیم




