هەڵبژاردن لە بازنەی سێی سلێمانی بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچێت

هەڵەبجە -KDP.info- بازنەی سێی سلێمانی پێک دێت لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە و قەزاکانی شارەزوور و پێنجوێن و سەیدسادق و هەورامان کە لە کاتژمێر ٧ی بەیانییەوە دەنگدانی تایبەت لەو بازنەیە دەستی پێ کردووە، سەرباری ئەوەی کە سەرلەبەیانی، دەنگدان بەستسی بەڕێوە دەچوو، بەڵام ئێستا ئاسایی بووەتەوە.
نوورەدین بەشارەتی، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی لقی ١٢ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێنچ بنکەی دەنگدان لە بازنەی سێی سلێمانی هەیە و پڕۆسەی دەنگدان بەردەوامە".
بەشارەتی گوتیشی: "لەڕێگەی چاودێرەکانمانەوە بەوردی چاودێریی پڕۆسەی دەنگدان دەکەین و پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەموو بنکەکانی دەنگدان بەردەوامە".
دەڵێت: "گرفتێک هەبوو لە سیسمتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگداندا، بەڵام هەوڵ دراوە کێشە تەکنیکییەکان چارەسەر بکرێن، تاکوو هەموو دەنگدەرێکی دەنگدانی تایبەت بتوانن دەنگی خۆیان بدەن.''
عەزیز ڕەسووڵ




