٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی بەھۆی پێشێلکاری لە سنووری سلێمانی و کەرکووک ٣٨ سکاڵای تۆمار کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەرپرسی یاساییی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ''تا ئێستا ڕێژەی دەنگدان باشە، بەڵام پێشێلکاریی زۆر لە سنووری سلێمانی و کەرکووک کراوە، بۆیە ئێمەش تا ئێستا ٣٨ سکاڵامان تۆمار کردووە.''

ھاوار محەمەد بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە سنووری سلێمانی و کەرکووک پێشێلکاریی زۆر کراوە بەرانبەر بە ھێزە ئەمنییەکان و ڕێگرییان لێ کراوە دەنگ بدەن و کێشەی تەکنیکییش ھەبووە، بۆیە بەگشتی ئێمە ڕازی نین لەو ناوچانە و ٣٨ سکاڵامان تۆمار کردووە.''

ھاوار محەمەد باسی لەوەش کرد، ڕێژەی بەشداربوون تا ئێستا لە ھەولێر ٣٠% و لە دھۆک ٤١% و لە کەرکووک ٣٨% و لە نەینەوا ٣٩% و هی ئاوارەکانیش لە دھۆک ٢٤%ـە و پرۆسەکە بەردەوامە.

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار