٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەریوان قەرەنی: پەرلەمانی عێراق دەکەینە سەنگەری بەدەستهێنانی مافەکانمان

سەرچاوە: KDP.info

مەریوان قەرەنی، کاندیدی ژمارە 33ی پارتی لە بازنەی چواری هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەین ڕۆژی 10ی مانگ سەنگی مەحەک بن بۆ سەرکەوتنی مەزنی پارتی و بەشداری لە پڕۆسەی دەنگداندا بکەن بۆ ئەوەی پارتی بەهێزتر بێت بەرانبەر بە نەیارانی کوردستان، بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.''

مەریوان قەرەنی گوتیشی: "کارەکانی ڕابردوو سەلمێنەری دڵسۆزیمانە بۆ هەر ئەرکێک، دەنگدەرانی پارتی شایانی هەموو خزمەتێکن، ئێمەیش بەڵێن دەدەین دوای سەرکەوتنی پارتی و وەرگرتنی متمانەی دەنگدەران، پەرلەمانی عێراق دەکەینە سەنگەری بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار