٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ڕواندز دەنگدەرانی لایەنەکانی دیکەش دەنگ بە پارتی دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

ڕواندز -KDP.info- لە سنووری قەزای ڕواندز جگە لە خەڵکی پارتی دەنگدەرانی لایەنەکانی دیکەش دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەن، بەرپرسێکی پارتییش دەڵێت، سەرکەوتنی پارتی لە ڕواندز مسۆگەرە.

موحسین سدیق، بەرپرسی ناوچەی ڕواندزی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بانگەشەی پارتی بە شێوەیەکی زۆر سەردەمیانە بەڕێو چووە و خەڵکی قەزای ڕواندز پێشوازییەکی گەرمیان لە بانگەشەی پارتیمان کردووە، سەرکەوتنی پارتی لە قەزای ڕواندز مسۆگەرە و کاندیدی پارتی سەر دەکەوێت بۆ پەرلەمانی عێراق.''

موحسین سدیق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "جگە لە خەڵکی دڵسۆزی پارتی کە هەمیشە سەلماندوویانە فیدای ڕێبازی بارزانی و سەرۆکن، ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ئەندام و لایەنگیری سەر بە لایەنەکانی دیکەش پەیوەندییان پێوە کردووین و ڕۆژی دەنگدان دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار