٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی لقی ١١ی پارتی لە ڕانیە: خروقات لە ئیدارەی ڕاپەرین بەرێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

ڕانیە-KDP.info-  بەرپرسی لقی ١١ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕانیە ڕایگەیاند، سەرپێچییەکانی برادەرانی یەکێتی ئێمەی نیگەران کردووە کە لەبەردەمی ھەموو بنکەکانی دەنگدانی ئیدارەی ڕاپەرین کارتی کاندیدەکانیان دابەش دەکەن، ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانە.

ئەمڕۆ ٨ـی١٠ـی٢٠٢١ لە کاتژمێر ٧ـی بەیانییەوە دەنگدانی تایبەت بۆ ھێزە ئەمنییەکان دەستی پێ کرد، سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەش، ھیوا گەیلانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پڕۆسەکە بە شێوەیەکی ئاسایی و بەبێ کێشە بەڕێوە دەچێت و ھیچ کێشەیەک لە ئامێرەکان و دواکەوتنی پڕۆسەکە دروست نەبووە، تا ئەم دەقەیەش ڕێژەی دەنگدان گەیشتووەتە سەدا ٥٠ زیاتر، بەڵام ئەوەی ئێمەی نیگەران کردووە خروقاتی برادەرانی یەکێتیە کە لەبەردەمی ھەموو بنکەکانی دەنگدانی ئیدارەی ڕاپەرین کارتی کاندیدەکانیان دابەش دەکەن، ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانە.

 

ھەڵکەوت محەمەد


 

هەواڵی پەیوەندیدار