دەنگدەرانی دەشتی ھەولێر: دەنگمان ھەر بۆ سەرۆک بارزانییە

هەولێر-KDP.info- دەنگدەرانی سنووری دەشتی ھەولێر بەڵێن دووپات دەکەنەوە کە دەروێشی ڕێبازی بارزانین و دەنگدەرێکیش دەڵێت، خاوەنی دوو شەھیدم و کەسێک خۆی بکاتە قوربانی، دەبێت بۆ دەنگدان چ ھەستێکی ھەبێت.
قەھار مەنتک، دانیشتووی دەشتی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "من خاوەنی دوو شەھیدم و کەسێک دوو شەھیدی ھەبێت دەبێت چ ھەستێکی ھەبێت بۆ ڕۆژی دەنگدان و سەرخستنی پارتی، من نەک دەنگ بە پارتی دەدەم لە ڕۆژی دەنگدان، بگرە بە ئۆتۆمبێلی خۆمەوە لە خزمەت ھەر دەنگدەرێکی پارتی دەبم بۆ ئەوەی بتوانێت بگاتە بنکەی دەنگدان و دەنگی خۆی بدات.''
سەبوور ستاریش پێی وایە، دەنگدان بە پارتی شانازییەکە مرۆڤ بۆ خۆی تۆمار دەکات و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دەنگ بە پارتی دەدەم و ڕۆژی دەنگدان ھەوڵ دەدەم پێش ھەموو کەسێک لەسەر سندووقەکانی دەنگدان ئامادە بم بۆ ئەوەی پارتی سەر کەوێت.''
ژیلوان قەھار، دەنگدەرێکی دیکەی سنووری دەشتی ھەولێرە و بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەنگدان بە پارتی دەنگدانە بە سەرۆک بارزانی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی، خۆم و کەسوکارم دەچینە بۆ دەنگدان و پابەندی ڕێنماییی حزبیش دەبین بۆ ئەوەی دەنگ بەو کاندیدە بدەین کە بۆمان دیاری کراوە لە سنووری دەشتی ھەولێر.''
قائید میرۆ




