٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە زاخۆ ٤٠ و لە شێخان ٦٠ كەسی تر هاتنه‌ ڕیزەكانی پارتی

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- خەڵكی زاخۆ و شێخان بە لێشاو دێنە نێو ڕیزەكانی پارتییەوە و، بەپێی لێدوانەكانی بەرپرسانی پارتیش، گەڕانەوەیان خۆڕسكانەیە و بە بێ شەرت و مەرج دێن.

عەلی عەونی، بەرپرسی لقی ٨ـی زاخۆی پارتی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ زیاتر لە ٤٠ كادیر و ئەندامی نیشتیمانی كوردستان هاتنە نێو ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە.

عەونی گوتیشی: "ئەم گەنجانە لەم سنوورەوە خوێنێكی نوێن بۆ نێو ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و، ئەوان پییان وایە، تەنیا پارتییە پارێزگاری لە قەزیەی كورد دەكات".

هاوكات، تەیار گەرماڤی، بەپرسی ڕێكخستنی لقی ٢٠ی پارتی لە شێخان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "زیاتر لە ٦٠ كەس لە ناوچەكانی كەلەكچی و خەتاری، بە هەموو خێزانەكانییانەوە هاتنە نێو ڕیزەكانی پارتییەوە".

گەرماڤی گوتیشی: "ئەو خەڵكە گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی تەنیا پارتییە دەتوانێ خزمەت بە خاك و خەڵكی كوردستان بكات، گەڕانەوەشیان خۆرسكە و بە بێ شەرت و مەرج هاتوونەتە نێو ریزەكانی پارتی".

 

كــاروان بــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار