٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە بۆ KDP: پێویستە بە زوویی کێشەكانی دەنگدانی پێشمەرگە چارەسەر بکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری راگەیاندن و ھۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ، کۆمەڵێک کێشە و گرفت لە دەنگدانی پێشمەرگە ھەیە و پێویستە بە زوویی چارەسەر بکرێن، بۆ ئەوەی کەس بێ بەش نەبێت لە دەنگدان.

عەمید عوسمان محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ھەر لە سەرەتای دەستپێکردنی پڕۆسەی دەنگدان، کێشە سەری ھەڵدا و سەرەتا ھەندێ ئامێر کاریان نەکرد، ئێستا کێشەکان وا زیاتریش دەبن و کێشەی ئینتەرنێت و کارەبا ھەبوون، کێشەی پەنجەمۆر لە ھەندێ وێستگەش ھەیە".

بەڕێوەبەری راگەیاندن و ھۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە، ڕوونیشی کردەوە، ئەو گرفتانە وایکردووە پڕۆسەکە بە خاوی بەڕێوەبچێت و، فشار بکەوێتە سەر بنکەکان، ئەگەر چارەسەر نەکرێت، تا ئێوارە خەڵکێکی زۆر دەمینێتەوە و بێبەش دەبن لە دەنگدان.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار