٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەرزشوانانی دھۆک بۆ KDP: ماراسیۆنی سەرکەوتنی پارتی تۆمار دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- وەرزشوانانی شاری دھۆک بەشداری پڕۆسەی ھەڵبژاردن دەکەن و دەنگیش بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن.

چریسک یونس، سەرۆکی یانەی ئافرەتانی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لەپێناو سەربەزری گەلی کورد و، پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان، دەنگمان  بۆ کاندیدانی پارتییە، چونکە پارتی کوردی بە جیھان ناساند و ھەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بۆ رزگارکردنی گەلانی کوردستان، لە ژێر دەستەیی کاری کردووە و لەو پێناوەشدا دامەزراوە، پارتی سەربکەوێت کورد سەردەکەوێت".

زنار زوبێر، رۆژنامەڤانی وەرزشی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "دەنگم وەک وەرزشوان و رۆژنامەوانی وەرزشی بۆ پارتییە، پەنا بەخوا لە رۆژی دەنگدان ماراسیۆنی سەرکەوتن تۆمار دەکەین و، خۆمان لەو کەسانە دەبین کە لە بەیانییەکی زوودا روو لە سندووقەکانی دەنگدان بکەین، بۆ ئەوەی دەنگ بە پارتی بدەین".

سارا سەربەست حەبیب، گۆڵپارێزی پێشووی ھەڵبژاردەی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی: "ئێمەی وەرزشوان، جگە لەوەی ئامادەین دەنگ بە پارتی بدەین، ئامادەین ھاوکاری خەڵکی دیکەش بکەین بۆ ئەوەی بەشداری لە پڕۆسەی دەنگدان بکەن، بە ئەرکی خۆمانی دەزانین ھاوکاری خەڵکی پیر و پەککەوتە و نەخۆش بکەین، بۆ ئەوەی بەبێ ئاستەنگ بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان، بە فەخرەوە دەنگی ئێمە بۆ پارتییە".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار