كۆمسیۆن له به‌رده‌ڕه‌ش: ئامێرێكمان كێشه‌ى هه‌بوو.. ئامێرى جێگره‌وه‌مان بۆ هاتووه

به‌رده‌ڕه‌ش-KDP.info- به‌رپرسى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ڵێ، پڕۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت به باشى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌شڵێت ئامێرى ده‌نگدانى جێگره‌وه‌مان بۆ هاتووه، ئه‌گه‌ر ئامێرێک له‌كار بكه‌وێت، ئه‌وا ده‌یگۆڕین.
شه‌هاب ئه‌حمه‌د به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان راگه‌یاند: "پڕۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت به باشى بەڕێوه‌ده‌چێت، له سەعات 7 بنكه‌كه‌مان كراوه‌یه و، پڕۆسه‌كه‌ش به باشى به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
شه‌هاب ئه‌حمه‌د گوتیشى: "تا ئێستا ته‌نیا ئامێرێكمان له كاركردن كێشه‌ى هه‌بووە، ئه‌ویشمان گۆڕى و یه‌كێكى دیکەمان دانا، چونكه ئامێرى جێگره‌وه‌مان بۆ هاتووه، بۆ حاڵه‌تێكى وا ئه‌گه‌ر ڕووبدا".
ناوبراو زیاتر گوتى: "6 هه‌زار و 55 كه‌س له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش مافى ده‌نگدانیان هه‌یه له ده‌نگدانى تایبه‌ت و، 1 بنكه‌ش بۆ ئاواره‌كان كراوه‌ته‌وه، كه 897 ده‌نگده‌رى هه‌یه و، سێ بنكه‌ش بۆ سه‌بازى كراوه‌ته‌وه".
نه‌شوان به‌رزنجى




