٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵەبجە.. پڕۆسەی دەنگدان بە ئاسایی بەڕێوەدەچێت

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info- لە کاتژمێر ٧ـی بەیانییەوە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە دەستی پێکردووە و، ١٩٦٥ دەنگدەری تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە، بەرپرسانی کۆمسیۆن دەڵێن، رێگەنادەین لەلایەن دەنگدەرانەوە مۆبایل و چەک ببرێنە ژوورەوە.

سەلمان خالید، کارمەندی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی عێراق لە هەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە کاتژمێر ٧ـی بەیانییەوە، لە هەڵەبجە دەرگای بنکەی دەنگدانی تایبەت کراوەتەوە، پڕۆسەی دەنگدان بە ئاسایی بەڕێوەدەچێت و، لە پێنج وێستگە ١٩٦٥ کەس بۆی هەیە دەنگ بدەن".

ئاماژەی بەوەشکرد: "تەنیا دەنگدەری هێزەکانی ئەمنی دەتوانن دەنگ بدەن، دوو جۆر کارتی دەنگدانیان هەیە، ئەوکارتانەی ژمارە ٥٠ لە پێشەوەیە، تایبەتە بە هێزی تایبەت، تەنیا ئەوکەسانەی ئەوکارتانەیان پێییە دەتوانن دەنگ بدەن، جیهازێکمان لایە چێکی کارتی دەنگدانیان بۆ دەکەین، پێمان دەڵێ سەر بەم بازنەن".

گوتیشی: "هیچ کێشەیەک نییە لە جیهازەکانی دەنگدان و زۆر ئاسایی پڕۆسەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت، ڕێگە نادەین بە کەس مۆبایل و دەمانچە بەرێتە ژورەوە بۆ وێسگەی دەنگدان".

 

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار