ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستیپێكرد

هەولێر-KDP.info- له هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به رووی ده‌نگده‌رانی ده‌نگدانی تایبه‌تدا كرایه‌وه.
كاتژمێر (07:00)ی به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌ولێر، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت ده‌ستیپێكرد و بنكه‌كانی ده‌نگدان كرانه‌وه، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ر له 48 كاتژمێر له به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی به‌ڕێوه ده‌چێت.
له پرۆسه‌كه‌دا، كۆی گشتیی هێزه ئه‌منییه‌كان و حوكمدراوانی زیندانه‌كان و ئاواره‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ئاماری به‌رده‌ست كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقدا زیاتر له ملیۆنێك ده‌نگده‌ر ده‌نگ ده‌ده‌ن.
بڕیاره، رۆژی 10ی ئه‌م مانگه، ئۆكتۆبه‌ری 2021 ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر 329 كورسیی په‌رله‌مانی ركابه‌ری ده‌كه‌ن.




