کاندیدێکی پارتی: لە خزمەتتان دەبین و بە کردار دەیسەلمێنین

مووسڵ -KDP.info- کاندیدی ژمارە ٢٧ی بازنەی دووی مووسڵ گوتی: ''ئەو متمانەیەی خەڵک بە ئێمەی ھەیە وامان لێ دەکات کە دەرچووین لە بەغدا زیاتر خزمەتیان بکەین، چونکە خەڵکی ئەو ناوچانە پشتگوێ خراون و پێویستیان بە خزمەت ھەیە.''
عەبدولسەلام شەعبان کاندیدی ژمارە ٢٧ی بازنەی دووی مووسڵ گوتی: ''ئەگەر خەڵک متمانە بە من بکات، دەبمە جێی متمانەی ئەوان و خزمەتیان دەکەم، چونکە زۆر پشتگوێ خراون، بەتایبەت پێکھاتەکان، بۆیە دەبینە دەنگ و ڕەنگی خەڵکی خۆمان لە بەغدا.''
عەبدولسەلام شەعبان گوتیشی: ''خەڵک بە ھەموو پێکھاتەکانەوە پشتگیری لە ئێمە دەکەن، بەتایبەت عەرەبەکان، ئەمەش وامان لێ دەکات کە زیاتر خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین، چونکە خەڵکی ئێمە شایستەی زیاترن و خزمەتیان نەکراوە و ئێمە دەبینە پردێک لە نێوان ئەوان و دەسەڵات بۆ ئەوەی خزمەتیان بکرێت.''
بڵند ئیبراھیم




