٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پیر و گەنجان: ئێمە گرەوەکەی نێچیرڤان بارزانی دەبەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

پیر و گەنجانی ھەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەوان گرەوەکەی نێچیرڤان بارزانی دەبنەوە و یەکەم کەس دەبن بچنە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە کاندیدانی پارتی بدەن .

مام حوسێن عەلی، کەسێکی بەتەمەنە و باس لەوە دەکات کە خۆی زۆر باش بۆ ھەڵبژاردن ئامادە کردووە و خۆی و خانەوادەکەی یەکەم کەس دەبن لە دەنگدان و دەنگیش بە کاندیدانی پارتی دەدەن و گرەوەکەی نێچیرڤان بارزانی دەبنەوە.

گەنجێکی پڕحەماس بەناوی عومەر خالید بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "یەکەم کەس دەبم کە بچمە سەر سندووقی دەنگدان و خۆم باش ئامادە کردووە بۆ ئەوەی گرەوەکەی نێچیرڤان بارزانی ببەمەوە، چونکە لەوەتەی بارزانی ئەو گرەوەی کردووە زیاتر خۆم بۆ دەنگدان ئامادە کردووە.''

ھەر لەم بارەیەوە، کەسێکی دیکەی بەتەمەن بە ناوی نادر مستەفا گوتی: ''سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کە خۆی گرەو بکات کێ زووتر دەچێتە سەر سندووقی دەنگدان، پێویستە ھەموو خەڵکی کوردستان بەشداری بکەن لەو گرەوە و یەکەم کەس بن ھەوڵ بدەن دەنگ بدەن، بۆ ئەوەی پارتی بەھێز بکەین، چونکە بەھێزبوونی پارتی بەھێزبوونی کوردستانە.''

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار