ئەڤین سەلیم: لە بەغدا کار بۆ شایستە دارایییەکانی خەڵکی کوردستان دەکەین

دهۆک -KDP.info- ئەڤین سەلیم، کاندیدی ژمارە ٢٥ی پارتی لە دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "من کاندیدم لە بازنەی یەکی دھۆک، بازنەی یەک سنووری سەنتەری شاری دھۆک و قەزای ئامێدی دەگرێتەوە، سەرەتا داوا لە دەنگدەرانی سنووری بازنەی یەکی دھۆک دەکەم بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بەشدارییان ھەبێت لە پڕۆسەکەدا، ھاووڵاتییانی دھۆکیش دەمێکە لەوە گەیشتوون چ لایەنێک بەرگری لە مافەکانیان دەکات، لەبەر ئەوە گومانم لەوە نییە کە دەنگیان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت.''
ئەڤین سەلیم ڕوونیشی کردەوە: "ئەگەر بەندە متمانەی دەنگدەرانی سنووری دھۆک بەدەست بێنم، ئەوە لە بەغدا بەپێی ئەو بەرنامە و پلانەی وەک کاندید ھەمە و وەک پارتییش زۆرترین بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان دەکەین، بەتایبەتی من پلانم ھەیە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی خۆمان و بەدەستھێنانی شایستە دارایییەکانیان، من زۆرترین ھەوڵ دەدەم کورد لە بەغدا یەکگرتوو بێت، چونکە بە یەکگرتوویی زیاتر دەتوانین بەرگری بکەین و دەستکەوتی زیاتر بەدەست بێنین.''
قائید میرۆ




