شەریف سلێمان: خەمی گەورەی ئێمە خزمەتی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانە

مووسڵ -KDP.info- کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ''خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان متمانەی زۆریان بە ئێمە ھەیە و خەمی گەورەی ئێمەش خەڵکی ئەو ناوچانەیە، بۆ ئەوەی بچینە بەغدا و خزمەتیان بکەین.''
شەریف سلێمان عەلی کاندیدی ژمارە ٢٤ی بازنەی دووی دەشتی نەینەوا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بەڵێن دەدەین سازش لەسەر مافی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان ناکەین و ھیچ کات ڕازی نابین خەڵک کەموکووڕیی ھەبێت و کار دەکەین بۆ ئەوەی خزمەتیان بکرێت.''
شەریف سلێمان عەلی گوتیشی: ''خەمی گەورەی ئێمەی پارتی خزمەتکردنی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانە، چونکە خەڵک متمانەی زۆری بە ئێمە ھەیە.''
بڵند ئیبراھیم




