کاندیدێکى پارتى له سلێمانی: هاووڵاتییان متمانه‌ى ته‌واویان به ئێمه هه‌یه

سلێمانی-KDP.info- کاندیدێکى پارتى دیموکراتى کوردستان له پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت: "بەڵێن ده‌ده‌م به‌وپه‌ڕى توانا و به‌رپرسیارێتییەوە کار بۆ به‌دیهێنانى مافه ڕه‌واکانى هاووڵاتییان بکه‌م ".
شنۆ نوورى، کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستان له بازنه‌ى 2ى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "له سه‌ره‌تاى بانگه‌شه گوتوومە و ئێستاش دووباره‌ى ده‌که‌مه‌وه کە به ئه‌ئامانه‌ته‌وه خۆم به به‌رپرسیار ده‌زانم بۆ جێبه‌جێکردنى خاڵ به خاڵى ئه‌و کارنامه و به‌ڵێنه‌ى که به هاووڵاتییانم داوه، ده‌نگمان پێ بده‌ن تا ببین به خزمه‌تکارتان".
گوتیشى: "هیچ کات نوێنه‌رێکى پارتى دژى خواستى ڕه‌واى هاووڵاتییان کارى نه‌کردووه، چونکه نه‌هج و به‌رنامه‌ى پارتى ڕێگه‌ى پێ نه‌داوه، پارتى به‌رنامه‌ى گشتگیرى هه‌یه بۆ سلێمانى، ده‌نگمان پێ بده‌ن تا بتوانین وه‌ک خۆى ئه‌م به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ بکه‌ین".
کاندیده‌که‌ى پارتى له بازنه 2ی سلێمانى ده‌ڵێت: "گه‌شبینین به ده‌نگ و متمانه‌ى هاووڵاتییان، چونکه ئێستا له کۆتا ڕۆژه‌کانى بانگه‌شەدا‌ین و ده‌بیین متمانه‌ى هاووڵاتییان به ئێمه له ئاستێکى زۆر باشدایه، بۆیە چاوه‌ڕێى سه‌رکه‌وتنین".
شنۆ نوورى، ئێستا له پارێزگاى سلێمانى به ژماره (28)ی له بازنه‌ى ( 2) کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستانه بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.




