٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەڕشەد لۆلانی: داوا لە گەنجانی برادۆست دەکەم دەنگ بە کاندیدانی پارتی بدەن

سەرچاوە: KDP.info

بنەماڵەی شیخ ڕەشیدی لۆلان داوا لە گەنجانی برادۆست و خەڵکی دەڤەری سیدەکان دەکەن دەنگ بەو لایەنە بدەن کە خزمەتی گەلی کردووە و ئەڕشەد لۆلانی، نەوەی شێخ ڕەشید لۆلانییش دەڵێت، پێویستە ڕۆژی دەنگدان گەنجانی برادۆست پارتی ھەڵبژێرن.

ئەڕشەد لۆلانی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بانگەشەی ھەڵبژاردن لە سنووری سیدەکان و دەڤەری برادۆست بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچێت و خەڵکی ناوچەکە پێشوازی لە کاندیدانی پارتی و بانگەشەی پارتیمان دەکەن، داواش لە خەڵکی سیدەکان و برادۆست دەکەین ئەو لایەنە ھەڵبژێرن کە خزمەتی گەل و نیشتمانیان کردووە.''

ئەڕشەد لۆلانی کە ھاوکات نەوەی شێخ ڕەشیدی لۆلانیشە دەڵێت: "داوا لە گەنجانی برادۆست دەکەم ڕۆژی دەنگدان بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بە کاندیدانی سەرۆک بارزانی بدەن، ھاوکاریی خەڵکی پیر و پەککەوتەش بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.''

لۆلانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "برادۆست و پارتی لێک جیا ناکرێنەوە و پەیوەندیی مێژووییی نێوانیان بۆ سەردەمێکی زوو دەگەڕێتەوە، ھەر پارتییش خزمەتی خەڵکی ئەو ناوچەیەی کردووە، لەبەر ئەوە، پێویستە ئەمڕۆ ئێمە دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین و چوار کاندیدی پارتی لە سنووری بازنەی یەک بۆ سنووری ئێمە دیاری کراون.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار