٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی عەونی: کار دەکەین تا دەگەینە سەرجەم مافەکانمان

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ -KDP.info- بەرپرسی لقی ھەشتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ گوتی، بەپێی ڕێنماییی سەرۆک بارزانی بەرنامەی خۆمان نیشانی خەڵک دەدەین، بۆ ئەوەی کوردستانێکی ئارامتر و ئاوەدانتر ھەبێت و بەرەوپێشەوە بچین تا دەگەینە سەرجەم مافەکانمان.

عەلی عەونی لە ھەڵمەتی بانگەشەی سەرخستنی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا لە زاخۆ گوتی: ''حەقە حزبە کوردستانییەکان محاسەبەی ئەو حکوومەت و سیستەمەی بەغدا بکەن، ئەمە تەنیا ھەڵبژاردنی کوردستان نییە تا باسی حکوومەتی کوردستان بکەن، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەگەر بە ئیرادە و بەرخودانی ئەو میللەتە و پشتگیریی میللەت نەبا، پێنج شەش ساڵە شکستی دەھێنا، بەڵام بە بەرخودانی ئەو میللەتە خۆی پاراست و لەسەر پێی خۆی وەستا و سەرباری لێدانی ناوخۆیی و دەرەوە سەر کەوتین و ڕیفراندۆمی خۆشمان بە سەربەرزی کرد و حکوومەتی خۆشمان بە چاکسازییەکان خستەوە سەر پێ و لە بەرانبەریش دەرگای دیپلۆماسی و سیاسی و ئابووری بە ڕووماندا کرانەوە.''

عەلی عەونی گوتیشی: ''ئەو کەسە سەرکەوتوو دەبێت کە سەبر و تەحەمولی ھەبێت و پارتییش سەبر و تەحەمولێکی زۆری ھەبووە، چونکە ڕێباری بارزانی، ڕێباری بەرخودان و غیرەتە و ئێمە لە دوای ڕێنماییی سەرۆکی خۆمان، بەرنامەی خۆمان نیشان دەدەین کە کوردستانێکی ئارامتر و ئاوەدانتر و سەقامگیر تر ھەبێت و بەرەوپێشەوە بچێت تا دەگەینە سەرجەم مافەکانمان.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار