مامۆستایانی ھەولێر: دەنگمان بۆ کاندیدانی پارتییە
_(13)__2021_10_07_h16m11s3__ER.jpg)
هەولێر -KDP.info- مامۆستایانی شاری ھەولێر جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەن و مامۆستایەکیش دەڵێت، ''ڕۆژی دەنگدان لای من ڕۆژی جەژنە و بەشداریی ھەڵبژاردن دەکەم و دەنگم بۆ پارتییە.''
مامۆستا پشتیوان ساڵح خدر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەر لە دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە دژایەتی ئێمەی کورد دەکرێت و پارتی ڕۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد بۆ بەگژداچوونەوەی زۆڵم و ستەمی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق، لەبەر ئەوە، ھەر پارتی شایانی دەنگە و دەنگم بۆ پارتییە.''
مامۆستا بنار قادریش دەڵێت: "ڕۆژی دەنگدان بۆ من وەک ڕۆژی جەژنە و ھەموو ھەڵبژاردنێک لەگەڵ خۆرھەڵاتن ئامادەکاری بۆ بەشداریی ھەڵبژاردن دەکەم، ئەم ھەڵبژاردنەش خۆم ئامادە دەکەم و دەچمە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ ئەوەی دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەم.''
ڕەشید شەوکەت، مامۆستایەکی دیکەیە لە ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "مامۆستایان ھەمیشە لە سەنگەری بەرگریدا بوونە و سەرۆک بارزانی چەندین جار ئاماژەی بە ڕۆڵی مامۆستایانی کوردستان کردووە، من وەک مامۆستایەک دەنگم بۆ کاندیدانی پارتییە، لەپێناو بەرەوپێشبردنی کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە ھەرێمی کوردستان.''
قائید میرۆ




