٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شوان محەمەد تەھا: وەرزشوانانی بەغدا پشتگیری لە کاندیدانی پارتی دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- بەرپرسی لقی ٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا گوتی، لە بەردەوامیی پشتگیریکردنی چین و توێژەکاندا بۆ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەرزشوانانی بەغدا پاڵپشتی لە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن.

بەرپرسی لقی ٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، شوان محەمەد تەھا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە بانگەشەکردن بۆ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامین و ڕۆژانە کار و چالاکیمان ھەیە و خەڵکێکی زۆر لە ھەموو چین و توێژەکان پشتگیری لە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن.''

شوان محەمەد تەھا گوتیشی: ''جگە لەوە، وەرزشوانانیش پشتگیری لە کاندیدانی پارتی دەکەن و ئێمەش لەو چوارچێوەیەدا خولێکی تۆپی پێمان لە گەڕەکی کیفاح لە بەغدا بۆ کردنەوە و، بەردەوام جەماوەری پارتی لە زیادبووندایە.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار