٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری دھۆك: سەرۆكی حكوومەت سوورە لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆك-KDP.info- پارێزگاری دھۆك رایگەیاند، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژە ھێندە جددییە بەردەوام لەگەڵ ئێمە لەسەر هێڵە. دەشڵێ، بەردەوام سەردانی قەزاكان دەكەین و پڕۆژەیان بۆ ئەنجام دەدەین.

دكتۆر عەلی تەتەر، لەمیانەی دانانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەك لە سێمێل گوتی: "لە زاخۆ دوو پڕۆژەمان ھەیە بە گوژمەی ٩ملیار دینار و بۆ قەزای سێمێل ھەندێك پڕۆژەی گەورە لە بەرنامەدان، كە زۆر گەورەن لەسەر ئاستی عێراقدا و بۆ قەزاكانی دیكەش رۆژ نییە كۆمەڵێك پڕۆژە رانەگەیەنین، ھەر دوێنێش بەردی بناغەمان بۆ ٢٢پڕۆژە دانا و دوو پڕۆژەشمان كردەوە، ئەمەش پەیوەندی بە ھەڵبژاردنەوە نییە و بەدرەوام دەبین و دوای ھەڵبژاردنیش سەردانی ھەموو قەزاكان دەكەینەوە و پڕۆژەیان بۆ ئەنجام دەدەین".

تەتەر گوتیشی: "بۆ دروستكردنی پاركیش بۆ سێمێل زەوی تەرخان كراوە و لەگەڵ سەرۆكی حكوومەتیش باسمان كردووە و پاركێكی باشیان بۆ دروست دەكرێت و ٢٠٠ھەزار پەنجەماسیش دەخرێنە ناو سكری مووسڵ بۆ زیادكردنی سامانی ماسی".

دكتۆر عەلی تەتەر گوتیشی: "ئەمڕۆ لە قەزای سێمێل بەردی بناغەمان بۆ شەقامی دووسایدی مسێریكێ دانا و ھەندێك پڕۆژەی دیكە بەردی بنیاتیان بۆ دانرا  بە گوژمەی ٥٦١ملیار و٩٤١ملیۆن دینار".

دەشڵێ: "ئەمە دوو ھەفتەیە، دوو رۆژ لە پارێزگا دەواممان كردووە و ئەوەی دیكە ھەمووی سەردان بووە بۆ كردنەوە و دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەكان، هەروەها رێگای قەرەناز بۆ كەورەسۆریشمان بەسەر كردووەتەوە، كە ئەورێگایەش كاری تێدا دەكرێت، چونكە پڕۆژە ھێندە زۆرن پێڕاناگەین بەردی بنیات بۆ ھەموویان دانێین و سەرۆكی حكوومەتیش ھێندە سوورە لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژە، زۆر جار  تا درەنگی شەو لەسەر خەتین، بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵكی خۆمان بكەین".

ڕوونیشی كردەوە: "كاتێك لە ئیبراھیم خەلیلەوە دێیە ھەرێم، تا ھەولێر شەقامی دووسایدە و ٣كم مابوو سەرۆكی حكوومەت رەزامەندی داوە و ١١ملیاری بۆ تەرخان كراوە، بۆ ئەوەی ئەویش بكرێتە دووساید و خەریكە ئەندەرپاسی سێمێل تەواو بێت و لە موقبلێش ئەندەرپاسێك و ئۆڤەرپاسێك دروست دەكرێن، هەروەها جووتسایدی بەدریك دروست دەكرێت كە كۆمەڵێك ئۆڤەرپاس وئەندەرپاسیش لەخۆی دەگرێت، بۆیە پڕۆژەی زۆر ھەن و بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانیان".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار