به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتی له داره‌توو: ده‌نگ به كاندیدی پارتی ده‌ده‌ین

داره‌توو-KDP.info- به‌رپرسی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی یه‌كێتیی له داره‌توو، به خۆی و به‌شێكی زۆری كادیران و ستاف و ئه‌ندامانیه‌وه، په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد.
ئه‌مڕۆ ستافی كۆمیته‌ی یه‌كێتی له داره‌توو، په‌یوه‌ندییان به پارتییه‌وه كرد و له باره‌گای لقی 16 پێشوازییان لێ كرا، بڵند ئیسماعیل، به‌رپرسی لقی 16ـی پارتی، ڕایگه‌یاند: خۆشحاڵین كه پێشوازی له هه‌ڤاڵ جه‌لال ئیسماعیل، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێر و به‌رپرسی كۆمیته‌ی 16ـی داره‌تووی یه‌كێتی ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی زۆر له كادیران و ئه‌ندام و هه‌وادارانیان، كه 80 كه‌سن، به بڕوای خۆیان په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ئه‌وان به مه‌به‌ستی كوردایه‌تی ڕێبازێكیان هه‌ڵبژاردبوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌و حزبه‌ی تێیدا بوونه، ناتوانێ ئامانجه‌كانی ئه‌وان بهێنێته دی و شان بداته به‌ر قه‌یرانه‌كان، ناتوانێ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێ و نوێنه‌رایه‌تیی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بكا له به‌غدا، بۆیه مافی شه‌رعیی خۆیانه كه ڕێبازێكی تر هه‌ڵبژێرن، كه بتوانن ئه‌و ئامانجانه‌ی خه‌باتیان بۆی كردووه، له‌و حزبه‌دا بیبینن، كه ڕێبازی بارزانی و پارتییه.
جه‌لال ئیسماعیل، به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتی له داره‌توو، وتی: من و هه‌ڤاڵانی ترم، له ناو یه‌كیتی بووینه و ئه‌ركمان هه‌بووه، به‌ڵام مرۆڤ كه ده‌گاته ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێ كاری تێدا بكا، ڕه‌نگه به‌دڵی نه‌بێ، یان ئه‌و ئامانجه‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێ له‌وێ نه‌یپێكێ، بۆیه بڕیارمان دا به خۆمان و 80 كه‌سه‌وه، له كۆمیته‌ی ڕێكسختنی داره‌توو، به كادیر و ئه‌ندامی كه‌رت و كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شێكی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه، په‌یوه‌ندیمان به پارتییه‌وه كرد، پێمان وایه تاكه حزب له هه‌رێمی كوردستان له سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه تا ئێسته خه‌باتی كردبێ، له پێناو ملیله‌ته‌كه‌مان و له پێناو خۆشگوزه‌رانیی خه‌ڵك و داكۆكیكاری مافه‌كانی خه‌ڵك و پارێزه‌ری هه‌رێمی كوردستان بێ، پارتی دیموكراتی كوردستان بووه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، ئێمه‌ش به‌ڵێنمان دا بگه‌ڕێینه‌وه ریزه‌كانی پارتی و لێره‌وه درێژه به‌خه‌باتی خۆمان بده‌ین و سه‌ربازێكی به‌وه‌فاش ده‌بین بۆ پارتی و سه‌رۆك بارزانی.
گوتیشی: له رۆژی ده‌نگدان، ده‌نگ له بازنه‌ی خۆیان به كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن.




