سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی چەند وڵاتێک دەکات دەربارەی هەڵبژاردنەکانی عێراق

هەولێر-KDP.info- مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، پێشوازی له بهیاننامهی هاوبهشه نێودهوڵهتییهكانی عێراق له بارهی ههڵبژاردنی پێشوهختهی عێراق دهكهم بۆ پشتیوانیكردنیان له بهڕێوهچوونی ههڵبژاردنێكی پاك و بێگهرد.
دهقی پهیامهكهی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان:
پێشوازی لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆی هاوبەشەکانی عێراق دەکەم، سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق.
هەروەها بە گەرمی پێشوازی لە پشتیوانی دۆست و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان دەکەم بۆ ئاسانکاریکردن لە پێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و باوەڕپێکراو، بە تایبەتی ناردنی چاودێرانی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق ( UNAMI) و یەکێتی ئەوروپا و لایەنەکانی تر.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، دڵنیایی دەدات کە ئازادی گەڕان و هاتووچۆی تیمی چاودێرانی نێودەوڵەتیی دابین دەکات و هانیان دەدات کە لە ناوچە جیاوازەکانی عیراق، چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بکەن، لەنێویشیاندا ناوچە جێناکۆکەکان. ئەم پشتیوانیەش زۆر گرنگە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.
گرنگە کاندیدەکان، بەبێ ترس و دوور لە توندوتیژی و تۆقاندن و بە ئازادی کەمپین بکەن، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن، ئەنجامێکی دیموکراتیانەی ڕاستەقینەی بۆ هەموو عێراقییەکان و دۆستەکانی عێراق لە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێ بەرهەم بێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، خوازیارە دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردن، تیمی چاودێرانی نێودەوڵەتیی و هاوبەشەکانمان، ڕاسپاردەی پێویست بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لەسەرتاسەری عێراقدا، پێشکەش بکەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
06 تشرینی یەکەم 2021




