٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەنگدەرانی شەقڵاوە: دەنگمان بۆ پارتییە

سەرچاوە: KDP.info

شەقڵاوە -KDP.info- دەنگدەرانی سنووری قەزای شەقڵاوە دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەن و دەنگدەرێکیش دەڵێت، ''ئێمەی خەڵکی شەقڵاوە هەمیشە ئامادە بووینە بۆ سەرخستنی پارتی.''

ئاراس سوورچی، دەنگدەرێکی شەقڵاوەیە و بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای خوێندەوەمان بۆ ڕەوشی هەڵبژاردنەکان، خۆم و کەسوکارم بڕیارمان داوە دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین، چونکە پارتی هێزی مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستانە.''

پێشڕەو خالیدیش پێی وایە دەنگدان بۆ پارتی بووەتە ئەرک و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "ئێمەی خەڵکی شەقڵاوە هەمیشە پشتیوانی پارتی بووینە و کارمان بۆ سەرخستنی پارتی کردووە و لە هەڵبژاردنی ئەم جارەش دەنگمان هەر بۆ پارتی و سەرۆک بارزانییە.''

هێمن یوسف، دەنگدەرێکی دیکەی شەقڵاوەیه و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە سەرکەوتنی پارتی بە گرینگ دەزانین بۆ کوردستان و ڕۆژی دەنگدان ڕێنماییەکانی حزب جێبەجێ دەکەین و دەنگ بەو کاندیدەی پارتی دەدەین کە بۆ سنووری ئێمە دیاری کردووە.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار