٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەباح بەیتوڵا: دەنگ بە ڕێبازێک دەدەین کە کورد و کوردستان دەپارێزێت

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ -KDP.info- بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاکرێ گوتی، ''ئێمە دەنگ بە ڕێبازێک دەدەین کە کورد و کوردستان دەپارێزێت، لەبەر ئەوەی ئێمە پارتین و ھیچ کات خۆمان ناچەمێنین.''

سەباح بەیتوڵا، بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاکرێ، لە ئاھەنگێکی جەماوەریدا بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن لە بەردەڕەش گوتی: ''لەپێناو پاشەڕۆژێکی گەشتر و پڕ لە تەناهیدا بەرەو ھەڵبژاردن دەچین، ئەو دروشمە لە پارتێکی بەھێز دەگوترێت، ئەویش پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئێمە لە کاتێکدا ئەو ئاھەنگە دەگێڕین، ئەوەمان بیر دینێتەوە کە ھیچ کات خۆمان ناچەمێنین و پێش ٦٣ سال بارزانیی نەمر لە یەکێتیی سۆڤیەت گەڕایە و سەری خۆی بۆ داگیرکەران نەچەماند، بۆیە ئێمە ئەو پارتەین کە ھیچ کات خۆمان ناچەمێنین.''

سەباح بەیتوڵا گوتیشی: ''چوار ڕۆژ ماوە و دەچینە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگی خۆمان دەدەینە ئەو ڕێبازەی کورد و کوردستان دەپارێزێت و دەنگی خۆمان دەدەینە ئەو ڕێبەر و سەرکردەیەی لە تەمەنی سێ ساڵیدا لە زیندان شیری خواردووە و دەنگ بە بارزانی دەدەین کە ٦٠ ساڵی ڕەبەق تەمەنی خۆی بۆ ئازادی و سەرفرازی تەرخان کردووە و دەنگی خۆمان دەدەینە ئەو ڕێبازەی کە شۆڕشی گوڵان و سەدان داستانی تۆمار کردووە و دەنگ دەدەینە سەرۆک بارزانی کە مەرجەعی گەلی کوردستانە، بۆیە دەڵێینە دوژمن، نا بۆ بندەستی و بەڵێ بۆ سەرفرازی.''

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار