٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیاری حوسێن: پارتی دەیەوێت لاوان بە سەربەزری و بوون بە دەوڵەت ئاشنا بکات

سەرچاوە: KDP.info

چەمچەماڵ -KDP.info- ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پارتی ھەر زوو بیری لەوە کردووەتەوە کە گەنجەکانمان بەرەو مەرگ نەبات، بەڵکوو بەرەو خۆشگوزەرانییان ببات و ئاشنایان بکات بە سەربەرزی و بوون بە دەوڵەت.

دیاری حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆرێکی جەماوەریدا لە چەمچەماڵ گوتی: ''ڕۆژانێک ماڵی گەرمیانییەکان سەنگەری پێشمەرگە بوو، ئەوەش وای کرد دوژمن ئەنفالیان بکات. پارتی لە شاری دڵی کوردستان و لە کۆنگرەی سێیەمی خۆی بڕیاری دامەزراندنی یەکێتیی لاوان و قوتابییانی دا، بۆیە پارتی ھەر زوو بیری لەوە کردووەتەوە کە گەنجەکانمان بەرەو مەرگ نەبات، بەڵکوو بەرەو خۆشگوزەرانییان ببات و ئاشنایان بکات بە سەربەرزی و بوون بە دەوڵەت.''

دیاری حوسێن گوتیشی: "شۆڕشی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەربەخۆیی و خۆشگوزەرانی بووە و بۆ ئەوە بووە کوردستان ئاوەدان بێت و خوێنی لاوانی ئێمە نەڕژێت، بەڵام ھەمیشە ھەوڵی داوە ھەستی نەتەوایەتی لە دڵ و دەرونی لاوکانماندا بەھێز بکات بۆ ئەوەی ئەو ھەستە نەتەوایەتییە بمینێت و ئەگەر دوژمنان ویستیان پەلاماری خاکمان بدەن، ڕووبەڕوویان ببنەوە.''

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار