کاسبکارانى عه‌ربه‌ت: ده‌نگمان بۆ پارتییه

کاسبکارانى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت به‌خۆشحاڵییه‌وه پشتگیرى و پاڵپشتیى خۆیان بۆ کاندیدانى پارتى دیموکراتى کوردستان دووپات ده‌که‌نه‌وه و ده‌ڵێن، ده‌نگمان بۆ کاندیدانى پارتییه، چونکه ئه‌وه ڕوون بووه‌ته‌وه که پارتى کلیلى چاره‌سه‌رى کێشه‌کانه.
پشتیوان نامق، کاسبارێکى ناو بازاڕى شارى عه‌ربه‌ته و به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "وه‌ک کاسبکارێک که هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کى ماددیم له‌گه‌ڵ پارتى نییه، بڕیارم داوه ده‌نگمان بۆ کاندی پارتى بێت، چونکه ئه‌وه‌ى به پارتى دیموکراتى کوردستان کراوه له ڕووى سیاسى و ئابوورییه‌وه به هیچ هێزێکى دیکه نه‌کراوه و هه‌موومان چاومان له‌سه‌ر ئه‌م حزبەیە ".
ڕێباز عه‌لى، کاسبارێکى دیکه‌یه و ده‌ڵێت: "ڕاستى پارتى هه‌رشتێکى ویستبێت، کردویه‌تى و هه‌میشه حزبێکى به‌وه‌فا بووه بۆ لایه‌نگرانى، من یه‌که‌م جاره بڕیارم داوه ده‌نگم به پارتى بده‌م، چونکه پارتى ده‌یه‌وێت خزمه‌ت بکات و ئه‌مه به‌ڕوونى ده‌بینرێت".
هه‌ر په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌که ئه‌نوه‌ر مه‌حموود بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى گوتى: "ئێستا هاووڵاتییان ئومێدێدێکى زۆریان به پارتى هه‌یه، به‌تایبه‌ت وتاره‌که ئه‌مڕۆى نێچیرڤان بارزانى کاریگه‌ریى زۆرى هه‌بوو له‌سه‌ر خه‌ڵکى، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیی به به‌ڵێنى به‌ڕێزیان هه‌بوو بۆ خزمه‌تکردنى ناوچه‌کانى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى، ئێمه بڕواى ته‌واومان به وته‌کانى هه‌یه".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




