ئه‌شواق جاف: به‌ڵێن بێت له‌وه زیاتر کار بکه‌م که پێشتر کردوومه

سلیمانی -KDP.info- کاندیدى ژمارەی ٢٢ی پارتى دیموکراتى کوردستان له بازنه‌ى سێی سلێمانی ده‌ڵێت، به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى هاووڵاتییان و خه‌ڵکى ناوچه‌ى شاره‌زوور جێگه‌ى خۆشحاڵییه، هه‌ڵوێست و هه‌وڵەکانى ئێمه له خوله‌کانى پێشووى پەرلەمانی عێراق له گرنگترین ئه‌و هۆکارانه‌یه که‌وای کردووه به‌م شێوه فراوانه پشتگیریمان لێ بکرێت".
ئه‌شواق جاف، کاندیدى ژمارەی ٢٢ی پارتى دیموکراتى کوردستان له بازنه‌ى سێی سلێمانی، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "سوپاسى خه‌ڵکى کوردستان ده‌که‌م به شێوەیه‌کى گشتى و به‌تایبه‌ت خه‌ڵکى به‌ئه‌مه‌کى شاره‌زوور و ناحیه و گونده‌کانى ده‌وربه‌رى که به‌و شێوه‌یه هه‌ر له سه‌ره‌تاى بانگه‌شه‌وه تا ئێستا پشتگیریى خۆیان ده‌بڕیوه و ئه‌مه‌ش بێگومان په‌یوه‌ندیى به هه‌ڵوێستى به‌نده‌وه هه‌بووه له په‌رله‌مانى عێراق که پێشمه‌رگه‌ئاسا به‌رگریم له قووت و مافى هاووڵاتییان کردووه به‌بێ جیاوازى".
گوتیشى: "به‌ڵێن بێت دووباره‌ى ده‌که‌مه‌وه و ئه‌گه‌ر متمانه‌ى هاووڵاتییان به‌ده‌ست بهێنم له‌وه زۆر زیاتر دەکه‌م که پێشتر کردوومه، ئه‌مه ته‌نها قسه نییه، هه‌میشه خۆم به خزمه‌تکارى هاووڵاتییان زانیوه".
کاندیده‌که‌ى پارتى له شاره‌زور و قه‌زا و ناحیه‌کانى ده‌وربه‌رى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "ده‌چمه هه‌ر شوێنێک ته‌عا‌مولى هاووڵاتییان به شێوە‌یه‌که، که وه‌ک ئه‌ندامێکى خێزانه‌کانى خۆیان سه‌یرم ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وته، بۆیه به‌پێى ئه‌و ئاماژانه‌ى که هه‌یه پشت به‌خوا و ده‌نگده‌ره دڵسۆزه‌کان ئه‌م جاره‌ش متمانه‌ى هاووڵاتییان به‌ده‌ست ده‌هێنین".
ئه‌شواق جاف ئێستا له بازنه‌ى سێى سلێمانى به ژماره 22 کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستانه بۆ په‌رله‌مانى عێراق.
ئەرسه‌لان ئەحمەد




