له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ده‌نگه‌كانی پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنەدا هه‌ڵده‌كشێت

پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماده‌كاریی ته‌واوی كردووه و زۆربه‌ی ناوه‌نده ڕۆشنبیری و سیاسی و لێكۆڵینه‌وەیییە‌كان باس له سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی پارتی ده‌كه‌ن.
ڕۆژی 10ی 10ی ئه‌مساڵ ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه و ڕۆژی 8ی مانگیش ده‌نگدانی تایبه‌ته كه زیاتر هێزه سه‌ربازییه‌كان ده‌گرێته‌وه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دابه‌ش كراوه بۆ 83 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، پارتی دیموكراتی كوردستان له زۆربه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان و ناوچه عه‌ره‌بنشینەکان و ته‌واوی پارێزگاكانی كوردستان به‌ربژێری هه‌یه، ئاستی پێشوازی له پارتی و ئاهه‌نگ و كه‌مپینه‌كانی له‌وپه‌ڕی به‌هێزی و نه‌رمونیانیدا وای كردووه كه سه‌رنجی سه‌رجه‌م حزبه‌كان بۆ خۆی ڕاكێشێت و تا دێت ئاستی جه‌ماوه‌ری و په‌یوه‌ندیكردن به پارتییەوە زیاتر ده‌بێت.
نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر ڕێنماییی سه‌رۆك بارزانی له كه‌مپیه‌كانی دهۆك و هه‌ولێر و كه‌ركووكییه‌كان له هه‌ولێر و سلێمانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پارتی ئاستی بانگه‌شه و گوتاری سیاسیی خۆی دانابه‌زێنێته هیچ ئاستێكی دیكه و ته‌نیا بانگه‌شه بۆ خۆی ده‌كات، كاندیده‌كانی پارتی‌یش هه‌ریه‌كه و له ئاستی خۆیانه‌وه بانگه‌شه‌یه‌كی جوان ده‌كه‌ن و به ده‌روونێكی ئارام و وره‌یه‌كی پۆڵایینه‌وه كار ده‌كه‌ن.
د. ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''له‌م هه‌ڵبژاردنەدا پارتی دیموكراتی كوردستان كورسییه‌كانی و جه‌ماوه‌رەکەی فراوانتر ده‌بێت و هۆكاری ئه‌م فراوانبوونه‌ی ئاستی جه‌ماوره‌یی پارتی ئه‌وه‌یه كه حزبێکە له به‌غدا مساوه‌مه‌ی له‌سه‌ر مافه ده‌ستووری و یاسایییه‌كانی كوردستان نه‌كردووه. جیا له‌وه‌ش، پارتی به ده‌روونێكی ئارامه‌وه، به‌بێ شه‌ڕه‌جنێو و ته‌شهیر به هیچ لایه‌نێك هه‌نگاوی ناوه و ئه‌مه بۆ خه‌ڵك زۆر گرنگ بوو، به‌تایبه‌ت بۆ ئارامیی بازاڕ و ئابووریی كوردستان و سه‌رمایه كه گرنگه له سایه‌ی پارتیدا ئه‌و ئارامییه بپارێزرێت. جیا له‌وه‌ش، به‌شێكی هۆكاری هه‌ڵكشانی ده‌نگی پارتی ئه‌وه‌یه كه ئاوه‌دانییه‌كی زۆر له سنووری هه‌ولێر و دهۆك كراوه له سه‌رده‌می حوكمی پارتیدا ئاوه‌دانی ئه‌وله‌ویه‌ت بووه، ئابووری گه‌شه‌ی كردووه و هه‌نگاوی گرنگی ناوه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كار و پێشخستنی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی ژیان.''
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ''له‌م هه‌نگاوانه‌ی پارتییەوە بۆ خه‌ڵك ڕوون بووه‌وه كه كوردستان له‌جیاتی شه‌ڕه‌جنێو و ناشیركردنی یه‌كتری پێویستی بەوەیە کە ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یەکتر ئاوه‌دانتر بكرێت و، پارتی له به‌غدا یه‌كێك بووه له‌و حزبانه‌ی كه به‌رگریی له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه و هه‌ركاتێك پارتی به‌هێز بێت، مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی كوردستان نامێنێت و پارتی بوو سه‌رجه‌م ئه‌و موئامه‌ره و پیلانانه‌ی پووچه‌ڵ كرده‌وه كه ده‌یانه‌ویست قه‌واره‌ی كوردستان لاواز بكه‌ن و به‌شێكی دیكه‌شیان به ناوی كوردستانه‌وه چوونه به‌غدا و هه‌موو هه‌وڵیان ئه‌وه بوو كه قه‌واره‌ی كوردستان له‌ناو ببه‌ن، به‌ڵام به پشتیوانیی پارتی و خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و خه‌ونه‌ش له‌ناو برا.''
پارتی دیموکراتی كوردستان له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی دیكه ئه‌م جاره ده‌بێته‌وه جێگای متمانه‌ی خه‌ڵك کە یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه بووه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌ناحه‌ق هێرشێكی میدیایی كرایه سه‌ر كادر و ئه‌ندام و سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبه كه دواجار ده‌رچوو ئه‌و هێرشانه بۆ ده‌ستكه‌وتی حزبی بووه نه‌ك له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك، خاڵی دووه‌م سه‌رۆك بارزانی خۆشه‌ویستی گه‌لی كوردستانە و خاوه‌نی هه‌ڵوێست و قسه‌ی خۆی بووه، له ماوه‌ی ڕابردوودا باره‌گای بارزانی بووه ناوه‌ندێكی گرنگی دیپلۆماسی كه ئه‌مه‌ش متمانه‌یه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی دروست كرد و هۆكارێکی زۆر سه‌ره‌كی بووه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك په‌رۆش بێت بۆ لیسته‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، جیا له‌وه‌ش، پارتی خاوه‌نی كرداره و هه‌ر به‌ڵێنێك بدات ده‌یباته سه‌ر و ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگا متمانه‌ی خه‌ڵك.''
ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رپرسی لقی 22ی پارتی دیموكراتی كوردستان له گه‌رمیان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی ڕاگه‌یاند: ''له گه‌رمیان ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خه‌ڵك، په‌یوه‌ندییان به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، پشتیوان به خوا پارتی و كاندیدی پارتی له‌م ده‌ڤه‌ره سه‌ر ده‌كه‌وێت. به‌شێكی زۆری هۆكاری سه‌ركه‌وتنی پارتی له‌م قۆناغەدا ئه‌وه‌یه كه پارتی خۆی به خاوه‌نی قه‌زیه‌ی كوردستان ده‌زانێت و ئه‌وانه‌شی به‌ناحه‌ق هێرشیان كرده سه‌ر پارتی ده‌ركه‌وت نه له ئاستی متمانه‌ی خه‌ڵكدا بوون و نه توانیویانه به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌شێكی دیكه‌یان له‌دژی قه‌واره‌ی كوردستان وه‌ستانه‌وه و ئه‌وه‌ش خه‌ڵكی كوردستانی زۆر تووڕه كرد، له به‌رانبه‌ردا پارتی پارێزگاریی له قه‌واره‌ی كوردستان كرد.
گوتیشی: باره‌گای پارتی، باره‌گای كوردستانیانه له گه‌رمیان، و له شوێنه‌كانی دیكه خه‌ڵك ئومێدی به پارتی و سه‌رۆك بارزانی هه‌یه و به‌ربژێره‌كانی پارتی خاوه‌ن ئه‌زموون و نیشتمانپه‌روه‌رن و پارتی له‌پێناوی كوردستاندا خه‌باتی كردووه و شه‌هیدی داوه و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی پارتی له‌ناو خه‌ڵكه.''
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ''له كوردستان شه‌ڕه‌جنێو و ته‌شهیركردن به پارتی به‌سه‌ر چوو، خه‌ڵك خزمه‌تی ده‌وێت، خه‌ڵك ئارامیی ده‌وێت، پارتی بانگه‌شه‌یه‌كی نه‌رمی كردووه، ئه‌وه‌ش وای كردووه كه خه‌ڵك ڕوو له پارتی بكه‌ن.''
كارزانی سه‌باح هه‌ورامی




