نەهرۆ ڕواندزی: پێشمەرگەئاسا دەچینە بەغدا

ڕواندز -KDP.info- نەهرۆ ڕواندزی، کاندیدی ژمارە 26ی پارتی لە پارێزگای هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بۆ خۆڵێکی دیکەی پەرلەمانی عێراق خۆم کاندید کردووە لە سنووری بازنەی یەکی هەولێر و ئەم جارەش ئەگەر متمانەی خەڵکی دڵسۆزی کوردستان بەدەست بێنم، پێشمەرگەئاسا دەچینەوە بەغدا و بەرگری لە مافە دەستووری و یاسایییەکانی خەڵکی کوردستان دەکەین.''
نەهرۆ ڕواندزی دەشڵێت: "له‌و ڕوانگه‌وه كه باوه‌ڕم وایه داهاتووی پرشنگداری كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان په‌یوه‌سته به هه‌بوونی گه‌نجانی به‌هره‌مه‌ندەوە، بۆیه كارم له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك كردووه تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه گه‌نجانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌م، په‌ره به توانای داهێنان و باوه‌ڕبه‌خۆبوونیان بده‌ن. ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كه پشتیان ده‌گرین تا خه‌ونه‌كانیان بكه‌نه ڕاستی.''
کاندیدەکەی پارتی گوتی: ''به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یه، ساڵانه له دوو كاتی جیاوازدا، به‌پێی كۆمه‌ڵێك پێوانه‌ی ستاندارد و به به‌شداری و هه‌ڵسه‌نگاندنی پسپۆڕانی تایبه‌ت، ده‌ستی ئه‌و گه‌نجانه ده‌گرین كه خاوه‌نی پڕۆژه و فكره‌ی تایبه‌تن و یارمه‌تییان ده‌ده‌ین تاکوو فكره‌كانیان بكه‌نه ڕاستی.''
قائید میرۆ




