٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کوڕان و کچان بۆ نێچیرڤان بارزانی: مونافەسەت دەکەین بۆ دەنگدان بە پارتی

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی - KDP.info - نێچیرڤان بارزانی لە سلێمانی و لە کاتی پێشکەشکردنی وتاری لە بەردەم کادر و لایەنگرانی پارتی گوتی، وەرن با گرەوێک بکەین، بزانین کێ مونافەسەم دەکات و ڕۆژی دەنگدان پێش من دەڕوات بۆ دەنگدان. کادران و لایەنگرانی پارتییش دەڵێن، سەرۆک نێچیرڤان، پێش تۆ لەسەر سندووقی دەنگدان دەبین.

زیلان محەمەد عەلی، دەنگدەری پارتی لە سلێمانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە بەڕێز کاک نێچیرڤان دەڵێم دەتوانم گرەوت لێ بەرمەوە و پێش تۆ دەڕۆمە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەم، لە ڕێگەی ناوچە و لق و ئەکاونتی تایبەتی کاک نێچیرڤان دەڵێم، توانیم مونافەسەت بکەم و پێش تۆ لەسەر سندووقی دەنگدان بووم و دەنگی خۆمم دا بە کاندیدی پارتیمان.''

 

بڵند فاتیح نادر، کادری پێشکەوتووی پارتییش دەڵێت: "ئێمە وەک پارتییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، وەک ڕێزێک بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی مونافەسەی بەڕێزیان ناکەین، بەڵام دوو جار بەڵێنی ئەوەی پێ دەدەین، پارتییەکانی سلێمانی کاتژمێر ٧ی بەیانیی ١٠/١٠ لە بنکەکانی دەنگدان بین و دەنگ بدەین بە کاندیدەکانی سەرۆک بارزانی و پارتی، دڵنیاشین پارتی لەم دەنگدانەدا دەنگەکانی زیاد دەکات، هاووڵاتییان ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە ئامانجی پارتی خزمەتکردنە".

پەپولە سەردار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "خۆشحاڵ دەبم ڕۆژی ١٠/١٠ مونافەسە لەگەڵ کاک نێچیرڤان بارزانی بکەم و سەعات ٧ی بەیانی دەڕۆمە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگی خۆم دەدەم و لە فەیسبووکی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەنووسم و پێی دەڵێم پێش تۆ دەنگم دا، زۆر دڵخۆش بووم سەردانی سلێمانیی کردووە".

تەرزە محەمەد، کادری پارتی دەڵێت: "ئێمەی پارتییەکان دوو جار بەڵێنمان بە ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی دا کە پێش ئەو دەڕۆینە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگی خۆمان دەدەین بۆ چەسپاندنی مافە یاسایی و دەستوورییەکانمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق".

هەڵەبجە/ عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار